ناساندني كتیب؛ گؤرستاني سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی له ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر

The Proto-Neolithic Cemetery in Shanidar Cave. By Ralph S. Solecki, Rose L. Solecki and Anagnostis P. Agelarakis, Texas A&M University anthropology series; no.7, 2004, xv+234pp. Figs., Illus., ISBN 1-58544-272-0

فه‌ره‌يدون بيگله‌ری 

وه رگیر: یوسف حه سه ن زاده

زياتر له نيو سه‌ده له ناسين و ده‌سپیکردنی هه‌لقه‌ندنی کؤنينه‌ناسانه(شوينه‌وارناسانه)ی ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر له لايه‌ن رالف سولکی و خیزانی رالف (رؤز) تیپه‌ر ده‌بيت. ئه‌م ئه‌شکه‌وته که له باکووری رؤژئاوای کیوه‌کانی زاگرؤس، له کوردوستانی عیراق هه‌لکه‌وتوه، خاوه‌ن کؤمه‌لیک ئاسه‌واری کؤنينه‌ناسی زؤر پاراو له چاخی کؤن به‌ردی ناوه‌ندی هه‌تا دواييه‌کانی نوی به‌رديه.

ديتنه‌وه‌ی کومه‌لیک ئیسکلیتی مرؤفه‌کانی نيئاندرتال له توی موستری  ئه‌م ئه‌شکه‌وته، وه‌ک خالیکی گرينگ ره‌چاوده‌کری له لیکولينه‌وه‌کانی چاخی کؤن به‌ردی زاگرؤس و رؤژهه‌لاتی ناوه‌راست. ئه‌م دؤزرانه‌وه‌يه ره‌نگ دانه‌وه‌يه‌کی زؤری بوو: تا ئه‌و راده‌يه که نیوی شانه‌ده‌ر بؤ کؤنينه‌ناسه‌کان و ته‌نانه‌ت بؤ خه‌لکی ئاسايی وه‌بير هینه‌ره‌وه‌ی نيئاندرتاله‌کان بووه و هه‌يه. به‌لام ده‌سکه‌وته‌کانی شانه‌ده‌ر ته‌نيا تايبه‌ت نيه به ئاسه‌واره‌کانی چاخی کؤن به‌ردی. بلاوبونه‌وه‌ی کتیبی«گؤرستانی سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی شانه‌ده‌ر» له لايه‌ن سولکی و هاوکارانی نيشان ده‌ری ئه‌و راستيه‌يه که ئاسه‌واره کؤنينه‌ناسيه‌کانی دوای چاخی کؤن به‌رديش، زؤر شتی بو گوتن پييه. ئه‌م کتیبه بريتيه له ده‌سکه‌وتی لیکولینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی گؤرستانی تؤی(ب1)ی سه‌رده‌می سه‌ره‌تای نؤی به‌ردي که له دوايين روژه‌کانی کؤتايی وه‌رزی هه‌لقه‌ندنی زانستی (1960) له ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر دؤزرايه‌وه.

گؤرستانی ناو براو له قولايی يه‌ک ميتری له بنی ئه‌شکه‌وته‌که به دریژايی و پانايی6×6ميتر له لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که ديتراوه‌ته‌وه که له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌لقه‌ندنه‌دا 26 گؤر بريتی له جه‌سته‌ی35 مرؤف و پیشکه‌شی زؤر بو مردوه‌کان دؤزراوه‌ته‌وه.

مردوه‌کان زياتر به شیوه‌ی گرمؤله و وه‌ک منال له‌نيو زگی دايک دا نیژرابوون و زؤربه‌ی هه‌ره زؤريان منالی ساوا و منالی گه‌وره‌تر بوون. ته‌واوی مردوه‌کان له‌سه‌ر به‌ستینيک له خؤله‌ميش و خه‌لوز ناشترابوون و ته‌واوی گؤرستانه‌که به تویژیک له گله سوره و زيخي زه‌رد داپؤشرابوون. نزيک له نيوه‌ی گؤره‌کان پیشکه‌شی مردوانيان له گه‌ل بوو که بريتين له: شتی رازینه‌ره‌وه، هيلکه شه‌يتان، که‌ره‌سه‌ی سازکراو له ئيسکان، ده‌ستاری به‌ردی و يه‌ک ملوانکه‌ی مسی. بوونی ئه‌م شته مسيه، ره‌نگه نيشانده‌ری بوونی جؤریک پیوه‌ندی بازرگانی له گه‌ل ئاناتؤلی بیت. ئه‌م کومه‌له ئیسکلیتی مرؤفه بؤ يه‌که‌م جار له سالی 1962 به شيوه‌يه‌کی سه‌ره‌تايی له لايه‌ن «خوان مؤنيزاگا» له موزه‌خانه‌ی به‌غدا لیکولينه‌وه‌يان له سه‌ر کرا. «دنيس فره‌مباخ»، مرؤف ناسی له‌ش، له سالی 1969 بؤ دووه‌م جار به سه‌ر ئه‌م کومه‌له لاشه‌يه‌دا چووه که راپؤرتی ئه‌م لیکولينه‌وه‌يه‌ی له گؤفاری «سومیر» بلاوکرايه‌وه(1970). «ئاناگنوستيس ئاگلاراکيس» ئه‌م لاشه مرؤفانه‌ی وه‌ک به‌شیک له تیزی پله‌ی دؤکتؤرای خؤی هه‌لبژارد و سالی 1981 به سه‌ريان دا چووه و لیکولينه‌وه‌ی له سه‌ريان کرد. ئاگلاراکيس له لیکولينه‌وه‌که‌ی خؤی دا سه‌رنجی زياتری دا به خه‌سارناسی لاشه‌کان و بارنامه‌ی خورد و خؤراکی مرؤفه‌کانی شانه‌ده‌ری له گه‌ل کؤمه‌لگه‌ی سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی «چيای خه‌زینه» هه‌لسه‌نگاند که له رؤژهه‌لاتی کرماشان وه‌ده‌س هاتبون. به گویره‌ی لیکولينه‌وه‌کانی ئاگلاراکيس، دانيشتوانی سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر له سه‌رده‌مانیک دا توشی گرفتی بژیوی هاتون و ئاسه‌واری ئه‌م که‌م بژیويه له سه‌ر لاشه‌ی مناله‌کان ده‌بينری. ئاسه‌واری سوانی زؤری ددانه‌کانی پیشی مرؤفه‌کان، ته‌نانه‌ت له لاشه‌ی لاوه‌کان دا نيشانگه‌ری بوونی خوارده‌مه‌نی ويشک و ميوه‌ی توکل داره له به‌رنامه‌ی بژیوی ئه‌و خه‌لکه‌دا.

ئازمايشی «ئيزوتوپ»ی ئه‌نجام دراو له سه‌ر «کلاژن»ی ده‌رهینراو له شه‌ش لاشه، زانياريه‌کی روونترمان له به‌رنامه‌ی بژیوی دانيشتوانی سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی شانه‌ده‌ر له يازده هه‌زارسال پيش‌دا، ده‌خاته به‌رده‌م. به گویره‌ی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه گيا، گيای روه‌ک و ميوه به‌شی هه‌ره زؤری خواردنی ئه‌وانه. بوونی ژماره‌يه‌کی زؤر ده‌ستاری به‌ردی، بوونی ئه‌م جؤره بژیوه که بريتی له گيا و نیوکی ويشکی گياکان بیت، راده‌گه‌يینیت.

سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که نزيک له نيو سه‌ده له نیوان هه‌لقه‌ندنی زانستی ئه‌م گؤرستانه و بلاو بوونه‌وه‌ی راپؤرته زانستيه‌که‌ی جياوازی هه‌يه، به‌لام ئه‌م لیکولينه‌وانه زانستیکی شياوی سه‌رنج و نؤی له سه‌ر بارو دؤخی له‌ش، نه‌خوشيه‌کان، جؤری بژیو، چؤنیتی ئاسه‌واره ماديه‌کان و ته‌نانه‌ت بير و بروای کؤمه‌لگای سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی ئه‌م به‌شه له زاگرؤس ده‌خاته به‌ر ده‌م.

بلاوکرانه‌وه‌ی ئه‌م کتیبه له سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر پیداگرتنیکی دوباره‌يه له سه‌ر گرينگايه‌تی ئه‌م شوینه له روانگه‌ی ليکؤلينه‌وه‌کانی کونينه‌ناسی به‌ر له میژووی کوردوستان. بی شک ده‌سپیکردنی دوباره‌ی لیکولينه‌وه‌کانی کونينه‌ناسی ئه‌م ئه‌شکه‌وته به که‌لک وه‌رگرتن له ته‌کنيک و شیوازی مودیرن، بنچ و بنه‌وانه تاريکه‌کانی ديکه‌ی رابردوی کوردوستان روون ده‌کاته‌وه.

به‌شی يه‌ک:  ده‌سپیک   .......................رالف سولکی  

به‌شی دووه‌م: کاتالوگی مرؤفه نیژراوه‌کانی گؤرستانی سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی.......................رالف سولکی

به‌شی سیوم: بينا به‌رديه‌کان............................رالف سولکی و رؤز سولکی

به‌شی چوارم: پیشکه‌شيه‌کانی مردوان و باقی ئاسه‌واری گؤره‌کانی سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی................. رؤز سولکی و رالف سولکی

به‌شی پینجوم: ئاسه‌واره کولتووريه‌کانی ددوزراوه له قور و به‌ردی به‌ينی گوره‌کان‌دا ............... رؤز سولکی و رالف سولکی 

به‌ششی شه‌ش: لیکولينه‌وه‌ی پیک گرتنی شیوازی ناشتن له شانه‌ده‌ر و لوانت له چاخه‌کانی نیوان به‌ردی و سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی...... رؤز سولکی و رالف سولکی

به‌شی حه‌وت: کورته‌ی باسی گؤرستانی سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی له ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر........................... رؤز سولکی و رالف سولکی

به‌شی هه‌شت: سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی له زاگرؤس و په‌ره سه‌ندنی کولتووری له رؤژهه‌لاتی نزيک...................... رؤز سولکی و رالف سولکی

به‌شی نؤ: بارودؤخی مرؤفه‌کانی سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی له ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر به پیی زانستی ئیسک ناسی و کون خه‌سارناسی.............ئاناگنوستيس ئاگلاراکيس

پاشکؤی يه‌ک: گورته‌ی باسی لاشه‌کانی سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی وه‌ده‌س که‌وتوو له ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر ............خوان مؤنيزاگا

پاشکؤی دوو: مؤره و ملوانکه‌ی چاخی سه‌ره‌تای نؤی به‌ردی له ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر و ئاوايی زاوی چه‌می شانه‌ده‌ر .........پيتر فرانسيس